شەممە 4 نیسان 2026

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی شەست و حەفتەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 بەڕێزان سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەی خەبات

بەبۆنەی شەست و حەفتەمین ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی خەبات، پیرۆزبایی لە ئێوە و نووسەر و ڕۆژنامەنوس و خوێنەرانی کوردستان دەکەم.

ڕۆژنامەی خەبات نە تەنیا زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەڵکو بە درێژایی دەرچوونیەوە وەك زمانحاڵی گەلی كوردستان بووە و هەمیشە بەرپرسیارانە و پیشەییانە کاری خۆی ئەنجام داوە.

لەو یادەدا داواتان لێ دەكەم لەسەر ڕێبازی نەتەوەیی و نیشتمانی و بەرگریكردن لە بەها بەرزەكانی گەلی كوردستان بەردەوام بن و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

 

مسعود بارزانی

4ی نیسانی 2026