شەممە 25 تشرینی یەکەم 2025
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگە (حەمەی عەزیز)ـم پێ گەییشت. حەمەی عەزیز لە شۆڕشی ئەیلوولدا لە مەکتەبی سیاسی و دواتر لە بارەگای بارزانی، بەرپرسی ئیدارە بوو، لەپێناو دۆزی گەلی کوردستاندا تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردن و خەبات و تێکۆشان تەرخان کرد و لەم ڕێگەیەدا ماندووبوونێکی زۆری بینی