سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی وتاریكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و خۆشحاڵیی خۆی به‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕی و باسی له ره‌وشی ئێستا و بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد . له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه و گه‌ل ده‌بێ خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و به ئازادانه نوێنه‌رانی خۆی هه‌ڵبژێرێت