ھەینی 22 کانونی یەکەم 2023

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەلی تاهیرخان سمکۆ  



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عەلی تاهیرخانی سمکۆ)ـم پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کاک ئاراس عەلی تاهیرخان و تەواوی بنەماڵەی بەڕێزی عەلی تاهیرخان سمکۆ و دۆست و ئاشنایانیان و کوردستانیانی دانیشتووی شاری ڤێستەرۆس و سوید و دەرەوەی وڵات دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو عەلی تاهیرخان سمکۆ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
22ی کانوونی یەکەمی 2023