دووشەممە 16 کانوونی دووەم 2023

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند عومەر چاوشین



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و هونەرمەندی کورد (عومەر چاوشین)ـم پێ گەیشت.

خوالێخۆشبوو عومەر چاوشین لە بواری هونەری شانۆ و درامای كوردیدا دڵسۆزانە خزمەتێكی بەرچاوی بە هونەری میللەتەكەی كردووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هونەرمەندانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك عومەر چاوشین بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
16ـی كانوونی دووەمی 2023