ھەینی 12 تەمووز 2019

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كەسوكاری قوربانیانی تەقینەوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی 7ـی 2019 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی  قامیشلۆ و عەفرین و حەسەكە ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.

وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارن دەخوازم.

مسعود بارزانی

12ـی 7ـی 2019