شەممە 9 ئایار 2020

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گولان عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و خەباتگێڕی ماندوونەناس و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گولان (عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی)ـمان پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی بە درێژایی تەمەنی دڵسۆزانە خزمەتی ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی كردووە و ڕۆڵێكی بەرچاوی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گولاندا هەبووە و لە دەست دانی خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێكۆشەری خوالێخۆشبوو عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی و تەواوی خزم و كەسوكاریان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
9ـی 5ـی 2020