بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمهرگهی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان (موسا عهبدوڵڵا سلێمان) ناسراو به(موسا ههرگوندی)مان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانهواده و كەسوكار و دۆستان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو موسا عەبدڵڵا سلێمان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو موسا عهبدوڵڵا سلێمان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
۱٠ی ئابی ۲٠۲۳