شەممە 3 نیسان 2021

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆرە نەمام غەفووری



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ بەڕێزان خانەوادەی كاكە زیادی كۆیە

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆرە نەمام غەفووریمان پێگەییشت كە لە كاری خێرخوازی و مرۆیی و بەهاناوەچوونی ئاوارە و خوشك و برا ئێزیدیەكانمان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو و ماندووبوونی زۆری بینیوە.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و ئاشنایان و هەموو هەڤاڵ و هاوكارانی دكتۆرە نەمام دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
3ـی نیسانی 2021