دووشەممە 18 حوزەیران 2018

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری جوانەمەرگ جەبار عوسمان



‎بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان ‎

زۆر خەمبارین بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی هاووڵاتی(جەبار عوسمان) کە لە پێناو رزگارکردنی گیانی هاووڵاتییەکی گەشتیاری عەرەب خۆی کردە قوربانی و لە ڕووباری چۆمان لە نزیک گوندی ''بەرسیرین'' خنکا.

‎بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو گەنجە فیداکارەی گەلەکەمان دەکەم، گیان لە دەستدانی ئەو گەنجە نمونەی ڕۆحی مرۆڤدۆستی و فیداکاری مرۆڤی کوردە، ئەمە رووداوێکی کەم وێنەیە و نیشانەیەکی ڕوونە بۆ کولتوریی بەرزی گەلی کوردستان، بۆ رێزگرتن لە میوان و یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماو سیمبوڵی مرۆڤسالاری کورد. ‎لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو (جەبار عوسمان) بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێت.

‎مسعود بارزانی

۱۸/٦/۲٠۱۸