ھەینی 2 تشرینی یەکەم 2020

پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال ـ دا.



برازاکانم کاک بافڵ و کاک قوباد

لە یادی تێپەڕبوونی (٣) ساڵ بە سەر کۆچی دوایی برای بەڕێزم مام جەلال، لەگەڵ پێشکەشکردنی ڕێز و پێزانینم بۆ دەوری کاریگەریی بەڕێزیان لە کاتی خەباتی شۆڕشگێڕانە لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەماندا و لە کاتی سەرۆکایەتی عێراقدا وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد، ئێستا زیاتر لە هەمو کات هەست بە خەسارەتی لە دەستدانی دەکەم. هیوادارم ئێوەش بەردەوام بن لە درێژەدان بە ڕێگای باوکتان بۆ بەدیهێنانی خەونی گەلەکەمان و درێغی نەکەن لە پتەوکردنی یەکڕیزیی نیشتیمانی.

مامتان

مەسعود بارزانی