شەممە 30 تشرینی دووەم 2019

پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر کەرکووک و شارۆچکەی کۆڵەجۆ



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

شەوی ڕابردوو، تیرۆریستان هێرشیان کردۆتەوە شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە کفری، بەو هۆیەشەوە بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی ئاسایشی ئەو شارۆچکەیە شەهیدبوون و چەند کارمەندێکیش بریندار بوون. هەروەها ئەمڕۆ چەند تەقینەوەیەک لە کەرکووک ڕوویان دا و بووە هۆی برینداربوونی چەند هاووڵاتییەک.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازین. ئەم پەلامارانە ئاماژەن کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتا هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری.

ڕیشەکێشکردنی تیرۆر، و پێویستی بە هەماهەنگیی زیاتری نێودەوڵەتی هەیە، هەروەها بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر دانیشتوانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێویستە حکوومەتی هەرێم و بەغدا، هەنگاوی خێراتر بنێن بۆ هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازی لەو ناوچانە.

مسعود بارزانی
٣٠ـی١١ـی٢٠١٩