پێنجشەممە 14 نیسان 2022

پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی سی و چوارساڵەی ئەنفال  



ڕۆژی پێنجشەممە ۱٤ی نیسانی ۲٠۲۲ لە یادی سی و چوارساڵەی ئەنفالدا سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ئەو پەیامەی بڵاو کردەوە:

تاوانی ئەنفال یەکێکە لە نامرۆڤانەترین و تاریکترین قۆناغەکانی دەوڵەتی عێراق لە سەددەی ڕابردوو کە ئامانج لێی لەناوبردن و تواندنەوەی گەلی کوردستان بوو.
پێویستە و ئەرکی حکوومەتی عێراقە قەرەبووی ئەو تاوانە گەورەیە بکات کە لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراوە.