پێنجشەممە 16 ئازار 2023

پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی سی و پێنج ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە



ڕۆژی پێنجشەممە 16ی ئاداری 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی سی و پێنج ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەبەرچاوی جیهانیان و لە لایەن دڕندەترین ڕژێمی سەردەم ئەنجام درا.
ئەم تاوانە برینێکی قووڵە لەسەر جەستەی گەلەکەمان و هەرگیز لەبیر ناکرێت.
پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی ئەو زوڵم و تاوانانە بکات کە دەرهەق هەڵەبجە و ڕۆڵەکانی کوردستان ئەنجام دراوە.
سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان.