بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
ئەمڕۆ سی و یەکەمین ساڵیادی داستانی خواکوڕکە. لەو داستانەدا پێشمەرگە بە خۆڕاگری و قوربانیدان بۆ دوژمن و داگیرکاری سەلماند کە ئێرادە و قوربانیدان لە هەموو چەکێک بەهێزترە و سەرکەوتن بۆ ئەوانە دەبێت کە خاوەن قەزییەیەکی ڕەوان.
لە داستانی خواکوڕکدا سەرباری نابەرابەری لە چەک و سوپادا پێشمەرگە توانی گورزی گەورە لە دوژمن بدات و ئومێد لە ناخی گەلی کوردستاندا بە زیندوویی بهێڵێتەوە.
لەو یادە پیرۆزەدا سڵاو لە ئیرادەی پۆڵایینی پێشمەرگە و سڵاو لە شەهیدانی ئەو داستانە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان.
مسعود بارزانی
٥ـی ٩ـی ٢٠١٩