چوارشەممە 11 کانونی یەکەم 2019

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەست و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان  



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی شەست و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتارییەت و ئەنجوومەنی باڵای یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازم.

ڕێكخراوی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان بە درێژایی تەمەنی خۆی و لە هەموو قۆناغەكاندا خاوەن مێژوویەكی دیار و پڕ شانازییە و جگە لەوەی بەرگریكار و داكۆكیكاری مافی ئافرەتان بووە لە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانیشدا پێشەنگ بووە. دڵنیاشین لە قۆناغی ئێستا و داهاتووەدا یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە ئاست مێژوو و ڕۆڵی كاریگەری خۆی دەبێت و بەردەوام دەبێ لە ئەركە پیرۆزەكەیدا. ئێمەیش ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ پشتیوانی كردنی ڕێكخراوی یەكێتیی ئافرەتان و هەروەها بەشداریی كارای ئافرەت لە ژیانی كۆمەڵگەدا درێخی ناكەین.

بمێنن بە خێر و خۆشی

 

مسعود بارزانی
١١ـی ١٢ـی ٢٠١٩