سێشەممە 9 نیسان 2024

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. جەژنە پیرۆزە لە یەكە بە یەكەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم.

لەو بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواكارم ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ بكات. هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و ئاشتی بۆ هەموو جیهان و ناوچەكەمان و، بەختەوەری و ئاسوودەیش بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان بێتە دی.

جەژنتان پیرۆز و لە خۆشیدا بن.

مسعود بارزانی

۳٠ی ڕەمەزانی ۱٤٤٥ی کۆچی
۹ـی نیسانی ۲٠۲٤
.