شەممە 22 کانونی یەکەم 2018

پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ڕەئووف حەسەن



 

بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناسراوی کوردستان، ڕەئووف حەسەن، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد.

 

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان


بۆ خانەوادەی بەڕێزی نووسەر و ڕۆشنبیری کۆچکردوو ڕەئووف حەسەن
بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناودار، کاک (ڕەئووف حەسەن) ـم پێ گەیشت.


لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک ڕەئووف بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

 

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەسعود بارزانی

٢٢ـی١٢ـی٢٠١٨