بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولحەمید حاجی دەروێش، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كوردی لە سووریا، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادە و ھاوخەبات و ھەڤاڵانی کۆچکردوو کرد.
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی عەبدولحەمید حاجی دەروێش
بە داخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی عەبدولحەمید حاجی دەروێش، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كوردی لە سووریامان پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و تەواوی ھاوخەبات و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک عەبدولحەمید بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
٢٤ـی١٠ ـی٢٠١٩