بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئەو یەکێتییە و خانەوادەی کۆچکردوو کرد.
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەڕێزان یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو کاک ئیبراهیم خەیات
بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیر، کاک (ئیبراهیم خەیات)، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراقـم پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرجەم ئەدیبان و نووسەران و یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک ئیبراهیم بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
٢٩ـی٨ـی٢٠١٩