به‌بۆنه‌ى كۆچكردنى خاتوو غه‌يدا كمبش، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هاوژينى دكتۆر سه‌عد كمبش سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى، سه‌رۆك مسعود بارزانى پرسه‌نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى وه‌قفي سوننى كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى :
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌ڕيز دكتۆر سه‌عد كمبش سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژينه به‌ڕێزه‌كه‌تمان پێ گەییشت.
خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و، لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ره‌حمه‌تى خۆى و بە بەهەشتی بەرین شاد يبكات و، سەبر و ئارامى يه هه‌موو لايه‌ك پێببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
11ـی 7ـی ٢٠٢٠