بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بزووتنه‌وه‌ى نيشتمانیی عێراقى سه‌ركرده‌يه‌كى ديار و تێكۆشه‌رێكى دێرينى له‌ده‌ست دا كه ژيانى خۆی بۆ عێراقێكى ديموكراسى و پێشكه‌وتوو تەرخان كرد كە تیایدا هه‌مووپێكهاته‌كان بە مافەكانیان شاد بن.
هه‌ڵوێسته‌كانى ئەو تێكۆشەرە بە‌رانبه‌ر دۆزه ڕه‌واكەمان به‌درێژايى مێژووى خه‌باتمان، هه‌ڵويستى شه‌ره‌فمه‌ندن و گه‌له‌كه‌مان و سەرجەم هێزه سياسىیەكان و ناوەندە ھزری و ڕۆشنبیرییەكان شانازى پێوه‌ده‌كه‌ن.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەكه‌ى و تێكۆشه‌رانى حزبى شيوعى عێراقى ده‌كه‌ين. لەخودای گەورە ده‌پاڕێمه‌وه گیانی ئەو تێكۆشەرە كۆچكردووە بخاته بەر دلۆڤانىی خۆى و سەبر و ئاراميش بە كه‌س و كار و هه‌ڤاڵانى ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
١٤ی ٥ی ٢٠١٩