ڕۆژی چوارشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢١ لەیادی سی و سێ ساڵەی ئەنفالدا، سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماریی فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بلاوکردەوە.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
( تاوانی ئەنفال یەکێکە لە ڕەشترین لاپەڕەکانی مێژووی ڕژێمی پێشووی عێراق و، بەڵگەی مەزلوومییەتی گەلی کوردستانە لەناو دەوڵەتی عێراقدا. ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی حکوومەتی عێراقیشە قەرەبووی ماددی و مەعنەویی زیانلێکەوتوانی ئەو تاوانە گەورەیە بکات.)