ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئاداری 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و خانەوادەکەی و کەسوکاری گەیاند بۆ کۆچی دوایی (شێخ حسێن شێخ مستەفا)ـی برای و هاوخەمیی خۆی بۆیان دەربڕی.