بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی داستانی پردێ، کە تییادا پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، شکستیان بە پیلانێکی گەورەی دەرەکی و ناوخۆیی هێنا و کوردستانیان پاراست، سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا کە لە تویتەری بەڕێزیان بڵاو کراوەتەوە، ئەو یادەی بەرز نرخاند.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
بیستی ئۆکتۆبەر، ساڵیادی داستانی پردێ بەرز دەنرخێنین.
هەزاران سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەو داستانە و سوپاس و پێزانین بۆ ئەو قارەمانانەی بەشداری داستانی پردێ بوون.