شەممە 9 نیسان 2022

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێز ریاز ساری كەهیە دەكات



بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان

بەڕێز ریاز ساری كەهیە
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك(زیاد ساری كەهیە)ی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داوكارم رۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، سەبر و ئارامی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

مسعود بارزانی
٩ـی نیسانی ۲٠۲۲