شەممە 9 تشرینی دووەم 2019

سه‌رۆک بارزانی پیرۆزبایی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان ده‌کات



بسم الله الرحمن الرحیم

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا ( سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.

بەوھیوایەی ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ هۆکارێکی دیکه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.

له‌ خودای گه‌وره‌ ده‌خوازین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ ‌ ببێتە مایە‌ی خۆشی و خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ گه‌لی کوردستان و ناوچه‌که‌ به‌گشتی و بێته‌ کۆتایی زوڵم و توندڕۆیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تان.

والسلام علیکم ورحمە الله وبرکاته

مه‌سعوود بارزانی
٩ـی١١ ـی ٢٠١٩