چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020

سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌كات



به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محه‌مه‌دولمسته‌فا (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.

هیوادارم ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ هۆكارێك بێت بۆ زیاتر پته‌وكردنی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی له‌ كوردستان و عێراق و جیهان.

له‌ یه‌زدانی مه‌زن ده‌خوازین له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی به‌ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی بكاته‌وه و سته‌م و زوڵمی سه‌ر میلله‌تان به‌ كۆتا بێت.

والسلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته‌

مه‌سعود بارزانی
۲۸ـی تشرینی یەکەمی ۲٠۲٠