دووشەممە 9 ئاب 2021

برووسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان  



برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

سڵاوێكی گەرم

بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و سەركردایەتی و كادر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
بەڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان جێگەی تایبەتتان لەناو بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان لە قۆناغە جۆراوجۆرەكاندا هەبووە و هیواداریشم ئەو بۆنەیە ببێتە مایەی پێشڤەچوونی زیاتری كاروباری حزبە تێكۆشەرەكەتان و هەروەها پتەوتربوونی پەیوەندی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان.

بمێنن بە خێر و خۆشی...

مەسعود بارزانی