یەکشەممە 12 ئایار 2019

بروسكەی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی بیست و شەش ساڵەی دامەزراندنی بنكەی لالش



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی دەستەی باڵای بنكەی لالش

بەبۆنەی بیست و شەش ساڵەی دامەزراندنی بنكەی لالش پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و كادیرانی بنكەی لالش و هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم. دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونتان دەكەم بۆ كاركردن و پەرەپێدانی چالاكیی كۆمەڵایەتی و كولتووری و خزمەتكردنی خوشك و برایانی ئێزیدی.

بەم بۆنەوە هیوای سەركەوتن و بەردەوامییتان بۆ دەخوازم لە ئەرك و كارەكانتاندا و پشتیوانیی تەواوی خۆم بۆ ئێوەی بەڕێز ڕادەگەیێنم. ئومێدی ئاسوودەیی و ئارامی و گەڕانەوەی هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی بۆسەر ژیانی ئاسایی خۆیان دەخوازم.

هەر سەركەوتوو بن و بمێنن بەخێر و خۆشی

مسعود بارزانی
12ـی 5ـی 2019