بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ئاكادیمی و نیشتیمانپەروەر پڕۆفیسۆر (ئەفرام عیسا یوسف)ـمان بیست. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و خوشك و برا مەسیحییەكانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.
لەخودای گەورە داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و ڕۆحی پڕۆفیسۆر ئەفرام شاد بێت.
مسعود بارزانی
3ـی 7ـی 2018