ڕۆژی يه‌كشه‌ممه 16ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى هێزه عێراقييه‌كان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ڕه‌هه‌نده‌كانى ڕه‌وشى ئێستاى عێراق و ناوچه‌كه و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق كرا‌و، له‌به‌ر رۆشنایى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ڕێككه‌وتن:
1. كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سياسييه‌كان له‌پێناو ده‌ربازبوون لەو ته‌نگژه‌يه‌ى ئێستا و به‌شداريكردن له گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى بۆ به‌غدا و پارێزگاكانی ديكه‌ى خوارووى عێڕاق.
2. پێويسته حكوومه‌تى داهاتووى عێراق نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بكات و، له سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌تى نيشتمانيى بێت .
3. ده‌بێ به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت به ڕوونى ئاماژه به ئاماده‌كاریی بكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌زووترين كات، وه‌ك جێبه‌به‌جێكردنی خواستى خۆپيشانده‌ران و، ئه‌م بابه‌ته دەبێ ببێته كارى لە پێشينه‌ى حكوومه‌تى داهاتوو .
4. پێويسته به‌رنامه‌ى حكوومه‌تى داهاتوو پلانێكى ڕوون و ئاشكرا له‌خۆ بگرێ بۆ گێڕانه‌وه‌ى شكۆ بۆ داموده‌زگه‌كانى ده‌وڵه‌ت و پاراستنى ئاشتیی كۆمه‌ڵايه‌تى و، كۆتاییهێنان بە ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى و، هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك ته‌نها به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه و، نەهێشتنی دیاردەی چەكدارە نافەرمییەكان.
5. به‌رده‌وامیی كاری هاوبەش له‌گه‌ڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی له پێناو يارمه‌تيدانى عێراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و زاڵبوون به‌سه‌ر پاشماوەی تيرۆريستانى داعشدا .
6. كاركردن له پێناو به‌رده‌وامبوونى په‌يوه‌ندیى دوولایەنە ئەویش لەپێناو هه‌ماهه‌نگكردنی هەڵوێستەكانی هەردوولا و هاوبه‌شه‌كانی تر .