شەممە 9 کانونی یەکەم 2023

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبیستنی هەواڵی ناخهەژێنی ئاگركەوتنەوە لە باڵاخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران زۆر خەمبار بووم، كە بەداخەوە لەو ڕووداوەدا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.
پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەخودای گەورە داواکارم ڕۆحی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکانیان ببەخشێت و شیفای خێراش بە برینداران بدات.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
8ی کانوونی یەکەمی 2023