شەممە 16 کانونی یەکەم 2023

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت



پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەمیری دەولەتی کوێت خوالێخۆشبوو (شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح)ـمان پێگەیشت، لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و هاوخەمی و هاوسۆزی قووڵمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی ئال سەباح و گەل و سەرکردایەتیی دەوڵەتی کوێت ڕادەگەینین.

خوالێخۆشبوو شێخ نەواف ئەلئەحمەد کاروانێکی پڕ لە دەستکەوت و بەخشینی بۆ گەلەکەی گەیاندە مەنزلگە و کۆچی دوایی کرد، ئێمە هاوبەشی خەمی برایانمان لە دەوڵەتی کوێتین و داوا لە خوای گەورە دەکەین کە سەبووری بە خێزانی بەڕێزی ئال سەباح و گەلی کوێتی برا ببەخشێت و ئاسایش و سەقامگیریی بۆ دەوڵەتی کوێت و گەلەکەی بەردەوام بکات.

انا لله وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
16 کانوونی یەکەمی 2023