دووشەممە 25 کانونی یەکەم 2023

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ خانەوادەی سەرحەد خەلیفە یونس



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان و سه‌رۆك هۆزی رۆغزایی كاك ( سه‌رحه‌د خه‌لیفه‌ یونس )ـم پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك سه‌رحه‌د به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سەبر و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا اليه راجعون

مسعود بارزانی
25ـی کانوونی یەکەمی2023