دووشەممە 26 شوبات 2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کوڕ و برای شەهید پێشڕەو دزەیی دەکات



ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 26ی شوباتی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕۆژ پێشڕەوە دزەیی کوڕی شەهید پێشڕەو دزەیی و دکتۆر عەبدوڵڵا مەجید دزەیی برای شەهید پێشڕەو دزەیی کرد.

لە دیدارەکە دا سەرۆک بارزانی هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ کاک ڕۆژ و بریندارەکانی دیکەی کارەساتی موشەکبارانکردنەکەی سەر هەولێر خواست.