ڕۆژی دووشەممە 7ی تەممووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و کاریگەریی هاوکێشە و ڕووداوەکان لەسەر سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.