چوارشەممە 22 تشرینی دووەم 2023

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا دەکات



ڕۆژی چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەهدی ئاکەر وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا کرایەوە.