چوارشەممە 2 ئازار 2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەکات



ڕۆژی چوارشەممە ٢ـی ئاداری ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوە دەستوریەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازە و رێگە چارەکان بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی لە عێراق ئاڵوگۆركران.

ھەر لەو دیدارەدا کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ھەوڵەکان بۆ ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق تاوتوێ کران و ئاماژە بە ڕۆلی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە کرا.

بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکاریەکان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.