سێشەممە 28 تشرینی دووەم 2023

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان دەکات  



ڕۆژی سێشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەتران غەتاس هەزیم مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان کرد.

لە دیدارەکەدا بەڕێز مەتران غەتاس هەزیم سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان کرد و پێزانینی بۆ گەلی کوردستان هەبوو کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەسەر دەیانهەزار ئاوارەی کریستیان کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم کریستیانەکانی عێراق و ناوچەکە باس کران و سەرۆک بارزانی جەختی لە پابەندبوونی گەلی کوردستان بە فەرهەنگی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان کردەوە.