سێشەممە 1 ئازار 2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات  



ڕۆژی سێشەممە ١ـی ئاداری ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەنەڕاڵ برێنێن فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان له عێراق و سوریا کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانی و ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا و عێراق تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی هێزە عێراقیەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هەنگاوەکانی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە .

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا شاندی میوان دۆستایەتی و هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزی هاوپەیمانانیان دووپات کردەوە.