یەکشەممە 16 تەمووز 2023

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم و شاندی یاوەری دەکات



ڕۆژی یەکشەممە 16ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە دکتۆر ئەحمەد جبووری و دکتۆر خالد عوبێدی.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوا پەرەسەندنەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.