ڕۆژی سێشەممە 5ی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر گرفت و ئالنگارییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق.