پێنجشەممە 12 حوزەیران 2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دەکات



ڕۆژی پێنجشەممە 12ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی عێراق جەخت لە پێویستیی پابەندبوون بە دەستوور و هاوبەشی و هاوسەنگی کرایەوە.

کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری دیدارەکە بوو.