یەکشەممە 28 ئەیلوول 2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم دەکات



ڕۆژی یەکشەممە 28ی ئەیلوولی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا ئەلسامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کرد.

لەدیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گفتووگۆیان لەبارەوە کرا، و پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارەبوون.