پێنجشەممە 30 تشرینی دووەم 2023

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە دەکات



رۆژی پێنجشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە کرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ کران.