دووشەممە 5 کانوونی دووەم 2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی ئاشورییەکان لە پێناو دادوەری لە ئەمەریکا دەکات



رۆژی دووشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سام دەرمۆ سەرۆکی دامەزراوەی ئاشورییەکان لە پێناو دادوەری لە ئەمەریکا کرد.

لە دیدارەکەدا بەڕێز سام دەرمۆ، ستایشی ڕۆل سەرۆک بارزانی کرد لە پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و هەروەها سوپاسی پشتگیری سەرۆک بارزانی کرد لە کردنەوەی مۆنیۆمێنتی یادەوەری شەهیدی ئاشوری کە دوێنێ بەردی بناغەی دانرا و ئەم پڕۆژەیەی بە مێژوویی وەسفکرد.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ ئاشورییەکان و هەموو پێکهاتەکانی تر دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی گرنگی بە پاراستنی یەکسانی و دادپەروەری مافی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی کوردستان دراوە.

بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی خرانە بەرباس و گفتوگۆ.