پێنجشەممە 7 ئازار 2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم دەکات



ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیریی سیاسی و باشترکردنی کاروباری دامودەزگاکانی دەوڵەت.