یەکشەممە 14 تشرینی دووەم 2021

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی میسر لە عێراق دەکات



ڕۆژی یەکشەممە ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەلید محەممەد ئیسماعیل سەفیری مسر لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە وەجیە حیجازی کونسوڵی مسر لە هەولێر ئامادەی بوو، ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی مسر و جەخت لەسەر پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی پەیوەندی لە بواری کولتوری و ئاکادیمی و ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی مسر کرایەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیە دا شاندی میوان ستایشی کلتووری پێکەوەژیان و سەقامگیری و بوژانەوەی هەرێمی کوردستانیان کرد و ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانیان لە خەباتی گەلی کوردستان بەرز نرخاند.

تاوتویکردنی هەڕەشەی تیرۆر و ، چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش، تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.