دووشەممە 26 شوبات 2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات  



ڕۆژی دووشەممە 26ی شوباتی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و شاندی یاوەری پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی)ـی خوشکی سەرۆک مەسعود بارزانی.